بۆ یەکەمین جار
کورسی و مێزی دانیشتن لە بازاڕێکی قەزای شارەزوور دانرا
964+
بڕوا مەجید – شارەزوور
چەند گەنجێکی قەزای شارەزوور، شوێنی دانیشتن و پشوودان بۆ خەڵکانی بەتەمەنی قەزاکە دابین دەکەن.
لە ناو بازاڕی شارەزوور، چوار شوێنی دانیشتن دابین کراوە کە پێكهاتوون لە کورسی و مێز، جگە لەوەش پەرژینێک دروست کراوە و لە رێگەی چاندنی چەند نەمامێکەوە گەنجەکان هەوڵی سەوزکردنی بازاڕەکەیان داوە.
سەبارەت بە دانانی کورسی و مێزی دانیشتنەکان، سالارئەحمەد، سەرۆکی شارەوانیی شارەزوور بۆ964 وتی “کۆمەڵێک گەنج داوایەکیان پێشکەشی شارەوانیمان کردووە و ویستویانە ناو بازاڕی هەڵەبجەییەکان رێکبخەن و شوێنی دانیشتن و کورسی و مێزی بۆ دابین بکەن لەسەر داهاتی خۆیان، ئێمەش لای خۆمانەوە هاوکاریمان کردن بەپێدانی ئامێر بۆ پاککردنەوە و رێکخستنی ئەو زەوییەی کارەکەیان تێدا ئەنجام دەدا.”
سەربەست شێخ بورهان، خاوەنی بیرۆکەکە بە 964ـی وت، “بیرۆکەی دانانی کورسی و مێزی دانیشتن لەناو بازاڕ لەوەوە سەرچاوەی گرت، رۆژانە چەندین پیاوی بەتەمەن لەناو ئەوخۆڵە و لەسەر شۆستەی گەرم دادەنیشتن و شەوانیش گەنجان جێگایەکیان نەبوو بۆدانیشتن.”
وتیشی، بە سوپاسەوە بە هاوکاری شارەوانیی شارەزوور و بە سپۆنسەری (کامیار سەرکەوت) کە گەنجێکی شارەزوورە، ئەرکی جێبەجێکردنی کارەکە بە ئێمە کە ژمارەمان پێنج گەنجە سپێردرا، پڕۆژەکەش پێکدێت لە دانانی کورسی و مێز لەگەڵ دانانی پەرژین و دروستکردنی شوێنی پەڕینەوە لەگەڵ چاندنی نەمام و سەوزایی.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر
لە گوندێکی هەڵەبجە
دوو کەس محاویلەیەکی کارەبایان دزی؛ بۆیان نەچووەسەر و دەستگیرکران
تەنیا ئەمڕۆ 10 راوچى دەستگیرکراون و لەمساڵیشدا 22
شەش راوچى بەشەش سەگەوە دەستبەسەر کران
"سێ کەس دەستگیرکراون"
بەهۆی 964ەوە دەرگا دزەکان دۆزرانەوە و دانیان پێدا نا
"درەنگانی شەو کاتێک کارەبا بڕاوە، کەتنەکەیان کردووە"
لە گوندێکی زەڕایەن محاویلەیەکی کارەبا رووتکرا و مسەکەی ناوی دزرا
مەرج نییە یەکسەر باجەکانتان وەربگرن
لەبەر قەرەباڵغی؛ شارەزوور دابەشکردنی موچەی کرد بە دوو شەفت
داتای یەک ساڵە
بەو کورتەنامانەی دەنێردرا؛ لە مزگەوتێکی زەڕایەن نوێژ لەسەر 252 مردوو کراوە
چاوەڕێی بەرهەمێکی باشن