داری "گوێز"ی بەکارهێناوە

خوێندکارێکی زانکۆی سۆران لەرێگەی دارە بەتەمەنەکانەوە گۆڕانی کەشوهەوا دیاریدەکات

964+

فەرهاد حەسەن

خەڵات فازڵ، بڕوانامەی ماستەری لە بواری Dendrochronology بەدەستهێناوە، لەناو تاقیگەی سەنتەری توێژینەوەی گۆڕانی کەشوهەوا و پەرەپێدانی بەردەوام لە زانکۆی سۆران، کار و توێژینەوە لەسەر دارە بەتەمەنەکان دەکات، بۆ ئەوەی گۆڕانی کەشوهەوا دیاری بکات.

Dendrochronology شێوازێکی زانستییە بۆ دیاریکردنی مێژووی ئەڵقەی دارەکان بۆ ساڵی دروستبوونیان، بەهۆیەوە شیکاری وردی بارودۆخی ژینگەیی رابردوو (کەشوهەوای کۆن) و مێژووی پێکهاتە شوێنەوارییەکان دەکات.

خەڵات دەڵێت “دەبێت پێوانەی هەموو ئەڵقەکان بکەم لە دارەکاندا یاخود بیانژمێرم بۆ ئەوەی تەمەنی ئەم دارە دیاری بکەم.”

لەو گرتە ڤیدیۆیەدا خەڵات باسی قەدی ئەو دارە تایبەتەمان بۆ دەکات کە بۆ توێژینەوەکەی لێکۆڵینەوەی لەسەر کردووە، دەڵێت “تەمەنی نزیکەی 70 ساڵە، دارگوێزێکی خۆماڵییە، هی گوندە شاخاوییەکانی سۆرانە”.

بەپێی توێژینەوەکە، ئەم جۆرە دارانە جۆرێکی بێوێنەن، چونکە گۆڕانکارییە زۆر هەستیارەکانی کەشوهەوا تۆمار دەکەن کە لە ژینگەکەدا روویداوە”.

لە رێگەی لێکۆڵینەوەی دارەکانەوە، ئەو دەتوانێت گۆڕانی کەشوهەوا و ئەو هۆکارانەی دیکە بدۆزێتەوە کە بوونەتە هۆی گۆڕانی کەشوهەوا لە 100 ساڵی رابردوودا، لێرەدا نموونەیەکی باش هەیە.

ئەو دوو نموونەی دارگوێزی خۆماڵی هەیە کە کۆی کردوونەتەوە، یەکێکیان لە شوێنێکی نزیک سۆران و ئەوی تریان لە رواندزەوەیە.

بەپێی ئەو قسانەی لەناو ڤیدیۆکە دەکرێن، ئەمە تەنیا لێکۆڵینەوە نییە لەسەر ئەڵقەکان یان جوانی دارەکە یاخود تەمەنەکەی لە رێگەی توێکڵ، بەڵکو ئەڵقەکان و نەخش و گۆڕانکارییەکانی ترەوە، دەتوانێت زانیاری لەسەر رابردوو کۆبکاتەوە، هەروەها ئەمە یارمەتییان دەدات پێشبینی داهاتوو بکەن بۆ باشترکردنی دۆخی دارەکان و ئەو نەخۆشییانەی کە رەنگە رووبەڕوویان ببێتەوە.

عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەى گۆڕانی کەشوهەوا به‌شێك له‌...

عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەى گۆڕانی کەشوهەوا به‌شێك له‌ بیابانه‌كه‌ى سه‌وز ده‌كات