قایمقام ئەو کارەی کرد

ئەو کەسانەی نەیانهێشت شارەزوور بێئاو و تینوو بێت سوپاس و پێزانینیان پێشکەشکرا

فەرهاد حەسەن

ئاوی شارەزوور بڵاویکردووتەوە، لە ماوەی رابردوودا کە کێشەو گرفتی ئاو لە سنوورەکەیان دروست بوبوو تیمێکی جیاواز بەردەوام کاری چارەسەرکردنیان بۆ دەکرد و نەیانهێشت سنوورەکەیان دووچاری کەمئاوییەکی بەردەوام ببێتەوە، بۆیە ئەو کەسانەیان بانگهێشت کرد و سوپاس و پێزانینیان پێشکەشکردوون.

قائیمقامیەتی قەزای شارەزوور بەم ئارکە هەڵساوە ئەوانەشی بانگهێشتی کردبوون بریتی بوون لە فەرمانبەر، شۆفێر، کارمەند و رێکخراو و خۆبەخش و هەموو ئەو کەسانەی کە لە ماوەی چاککردنی بۆری سەرەکی ئاوی قەزای شارەزوور و دابەشکردنی ئاو بە تانکەر کارییان کرد و هاوکار بوون .

لە ماوەی مانگی ئاداری ئەمساڵ بۆری سەرەکی پڕۆژەی ئاوی شارەزوور شکا، بەوهۆیەوە کێشە بۆ دابەشکردنی ئاو دروست بوو، کە نزیکەی 10 هەزار هاوبەشی هەیە، ئەم تیمەش ماوەیەکی زۆر خەریک بوون تاوەکو ئاویان بۆ قەزاکە گەڕاندەوە.