لۆگۆی شارەوانی سلێمانی
سلێمانی
لە ئەم بەیانییەوە شەقامی نزیک پارکی ئازادی بەربەست دەکرێت
توانا نەقی
شەقامی نزیک پارکی ئازادی سلێمانی ئەمڕۆ قیرتاو دەکرێت شارەوانیش هۆشداری دەدات بە هاوڵاتیان ئەو شەقامە بەربەست دەکرێت و هاتوچۆی پیا نەکەن.
سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە ئەمڕۆ کاتژمێر 9:00ـی بەیانییەوە شەقامێ نزیک پارکی ئازادی بەربەست دەکەن چونکە کاری قیرتاوکردنی تیادا ئەنجام دەدرێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە، داخستن و بەربەستەکە شەقامی نزیک پارکی ئازادی بە ئاڕاستەی هۆڵی تەوار و سوپەرمارکێتی زارا دەگرێتەوە چونکە ئەو شوێنە قیر دەکرێت.
شارەوانی داوا لە شۆفێڕان دەکەن بۆ دوورکەوتنەوە لە دروستبوونی جەنجاڵی، رێگاکانی دەورووبەر وەک جێگرەوە بەکاربهێنن تا ئەو کاتەی تیمەکانیان کارەکانیان کۆتایی پێدەهێنن.