لەچاو دوێنێدا بەرزبووەتەوە

نرخی بەرمیلی نەوت 113 دۆلاری تێپەڕاندووە

توانا نەقی

هەرچەندە ئەم بەیانییە نرخی نەوت دابەزیووە بەڵام لە جاو دوێنێنێدا نرخەکەی زۆر زیاترە و 113 دۆلاری تێپەڕاندووە بۆ هەر بەرمیلێک.

ئەمڕۆ سێشەممە 5.5.2026 لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 113 دۆلار و 1 سەنت دیاریکراوە و نرخەکەی کەمێک دابەزیوە بەڵاملە چاو دوینێ بەیانیدا 5 دۆلار بەرزترە.

هاوکات یەک بەرمیل نەوتی سووکی تێکساس بە 104 دۆلار و 2 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و ئەویش کەمێک دابەزیوە.

لەم ماوەیەدا بەهۆی گەمارۆی دەریایی ئەمریکا بۆ سەر ئێران و ئاڵۆزییەکانی گەرووی هورمز، رەوشی بازاڕی نەوت سەقامگیر نییە و دەشێت هەر گۆرانکارییەک لەو ناوچەیە، ببێتەهۆی دابەزین و بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

لەلایەکی دیکەوە دوێنێ ئێران دەستی وەشاند و زیاتر لە 12 موشەک و درۆنی گرتە وڵاتی ئیمارات بەمەش دۆخەکە تا رادەیەک ئاڵۆز بووە و ئەگەری سەرهەڵدانەوەی شەڕ لە نێوان ئەمریکا و ئێران دەکرێت.