ئاکرێ
منداڵێکی شەش ساڵان گیانی لەدەست دا
+964
سیداد حەبیب – دهۆک
ئەمشەو دووشەممە 4.5.2026 لە گەڕەکی 11ی ئەیلوول لە قەزای ئاکرێ، ئۆتۆمبێلێک لە منداڵێکی تەمەن شەش ساڵانی دا و بەو هۆیەوە گیانی لەدەست دا.
نێچیرڤان فەخرەدین، بەرپرسی ڕاگەیاندنی تەندروستیی ئاکرێ بە 964ی راگەیاند؛ رووداوەکە پێش کەمێک بووە، منداڵەکە کچە و ناوی (سەفا عیسا زۆراب)ە، تەمەنی شەش ساڵان بووە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
باسی لەوەش کرد، منداڵەکە ویستوویەتی بچێتە مارکێت، بەڵام ئۆتۆمبێل لێی داوە و پێش ئەوەی بگاتە نەخۆشخانە گیانی سپاردووە.
ئاماژەی بەوەش کرد، دوای ئەنجامدانی پشکنین بۆ تەرمەکەی، رادەستی کەسوکاری کراوەتەوە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا