"لە زیندانەکان نەگیراون"
شەش گەنجی کورد لە وڵاتی لیبیا بێ سۆراخن “قاچاخچییەکان بدۆزنەوە”
964+
فەرمان چۆمانی – راپەڕین
شەش گەنجی کورد کە پێنجیان خەڵکی ئیدارەی راپەڕینن ئەوەی دیکەش هی شارەزوورە لە ڕێگای چوون بۆ ئەوروپا لە وڵاتی لیبیاوە گیرساونەتەوە و ئێستاش بێ سۆراخن و چارەنوسیان نادیارە.
بەکر عەلی، سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانی ئەوروپا بە 964ی راگەیاند “شەش گەنجەکە لە 14.3.2026 رۆیشتوون و قاچاخچیەکان بە کەسوکاریان وتووە ئەوانە گیراون، بەڵام نوێنەرەکانمان لە وڵاتی لیبیا بەدواداچوونیان بۆ زیندانەکان کردووە دەرکەوتووە کە نەگیراون”
ئاماژە بەوەدەکات پێویستە کەسوکاری ئەم گەنجانە قاچاخچیەکان بدۆزنەوە بۆ ئەوەی چارەنووسی منداڵەکانیان بزانن.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن