ئامۆزای یەکترن و کێشەکەیان چارەسەر کرد
ویستیان خانوویەک دروست بکەن خانوویەکی دیکەیان لێ رووخا
بڕوا مەجید – شارەزوور
ویستیان خانوویەک دروست بکەن، خانوویەکی دیکەیان لێ رووخا، بەڵام بەهەرەوەزی و هاوکاری یەکتر کێشەکەیان تێپەڕاند.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 25.4.2026 لەکاتی کارکردن و پاککردنەوەی پارچە زەوییەک لە شارەزوور بۆ دروستکردنی خانوو تیایدا، دیوار و بەشێکی سەقفی خانووی دراوسێکەیان داڕما و پیکابی خاوەن ماڵەکەی داغان کرد.
شاخەوان مەحمود خاوەن زەوییەکە بە 964ـی وت، “لەگەڵ ئامۆزاکەم دراوسێین، ئەمڕۆ ویستمان زەوییەکە پاک بکەینەوە و خانووی تێدا دروست بکەین، لەناکاو بەشێک لە خانووی ئامۆزاکەم کەوت بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا”.
ئاماژەی بەوەشکرد، رووداوەکە بەخێر گوزەراوە، جگە لە زیانی ماددی زیانی گیانی نەبووە و بەهاوکاری یەکتر قەرەبووی زیانەکان دەکەنەوە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری