راو و داربڕین و بیرهەڵکەندن
له دوو رۆژدا نۆ كهس له سنورى سلێمانى لهسهر سهرپێچیكردنه سهر ژینگه دهستگیركراون
فەرهاد حەسەن
لەماوەی دو رۆژدا لە شوێنی جیاوازی سلێمانی نۆ هاوڵاتی بە تۆمەتی جۆراوجۆری تێدانی ژینگە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر کراون و رێکلاری یاساییان لەبەرامبەردا گیراوەتە بەر.
بەپێی ئەو راگەیەندراوانەی کە پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ئەمڕۆ ودوێنێ بڵاویکردوونەتەوە، دەردەکەوێت کە تۆمەتی ئەو سەرپێچییانەی خراوەتە پاڵ نۆ هاوڵتییەکە برینین لە راوکردن و بیر هەڵکەندن و بڕینی دارە.
ئەمڕۆ مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی بنگرد لە سنورە ئاوییەکانی دەریاچەی دوکان توانیان چوار راوچی دەستگیر بکەن کە سەرقاڵی راوکردن بوون، دەستیان بەسەر بەلەمێکی چوپ و دوو تۆڕیشداگرتووە.
هەر ئەمڕۆ مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی شارەزوور دوو هاوڵاتیان بە تۆمەتی بیرهەڵکەندن دەستگیر کرد و دەستیانگرت بەسەر ئامێرێکی بیرهەڵکەندن لە جۆری بەرینەو ئۆتۆمبێلێک و ماتۆڕسکیلێکیشدا گرتووە .
دوێنێس لە لایەن مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستانی عەربەت دوو هاوڵاتی دەستگیرکران بەتۆمەتی بڕینەوەی داری سروشتی و تەختکردنی زەوی بە نایاسایی لەسنوری دۆڵی دوکانیان، دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێکیشدا کە داری بڕاوەی (بەڕوو) پێ بوو .
مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ماوەتیش لە سنوری گوندی (میراوا) لەکاتی چودێریکردنی دارستانەکان بینیان دوو درەختی بەتەمەن لەجۆری (بەڕوو) قەدەکانیان پاککراون بەمەبەستی ووشك بونیان، پاش لێکۆڵینەوەو بەدواداچوون توانرا زانیاری لەسەر کەسی تۆمەتبار کۆبکرێتەوە و تۆمەتبار خۆی رادەستی پۆلیس کرد.