قایمقامیەتی سلێمانی:

رێگە نادەین تەندروستی هاوڵاتیان بکەوێتە مەترسییەوە

964+

شۆڕش قادری

قایمقامیەتی سلێمانی دەڵێت، خزمەتکردنی هاوڵاتیان ئامانجی سەرەکیمانە و لەو پێناوەدا هەموو هەوڵێک دەدەین، رێگەش نادەین تەندروستیان بکەوێنە مەترسییەوە.

بەپێی راگەیەنراوێکی قایمقامیەت، ئەمڕۆ پێنجشەممە 16.4.2026 و بەمەبەستی پێدانی رێنمایی و وەرگرتنی تێبینی کارکردن، قایمقامی سلێمانی بەوەکالەت، فازڵ عومەر لەگەڵ لێژنەی باڵا و سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکان کۆبووەتەوە، فازڵ عومەر رایگەیاندووە، “ئەندامانی لیژنەکان کەسانی لێهاتوون و نوێنەری فەرمانگە پەیوەندیدارەکانن، بۆیە بوون بە جێگە متمانەی هاوڵاتیان و خاوەن کارەکان”.

“رێزی هەموو کەسێک دەگرین و رێکاری یاسایش لەگەل سەرپێچیکاران دەگرینەبەر، دۆخەکە هەرچۆنێک بێت رێگە نادەین تەندروستی هاوڵاتیانی شارەکە بکەوێتە مەترسییەوە”، ئەمەش هەر قسەی قایمقامی سلێمانییە.

هاوکات بابان ئەحمەد سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە کە بە بەردەوامی لیژنەکان لە بەدواداچووندان و لە هیچ کات و شوێنێکدا، رێگە بە کەمتەرخەمی خاوەنکار و شوێنە بازرگانییەکان نادەن، لەگەل چاودێری لایەنی تەندروستی، رێنمایی پێویستیش دەدەن بە شوێنکار و خاوەنکارەکان.

خاوەن موەلیدەکانی سلێمانی لە بڕیارەکەی قایمقامیەت ناڕ...

خاوەن موەلیدەکانی سلێمانی لە بڕیارەکەی قایمقامیەت ناڕازین

لە سلێمانی قایمقام داواکاری لە هاوڵاتییان هەیە

لە سلێمانی قایمقام داواکاری لە هاوڵاتییان هەیە