ئەمریکا

تەقە کرا و کۆشکی سپی داخرا

ئەرسەلان عەبدوڵا

میدیا نێودەوڵەتییەکان بڵاویانکردەوە، بەهۆی تەقەکردن لە نزیکی کۆشکی سپی لە واشنتن، کۆشکی سپی داخرا.

کۆشکی سپی پشتڕاستی کردەوە کە تەقەکردن لە نزیکیانەوە لە واشنتۆن روویداوە و بووەتە هۆی داخستنی دەرگاکانی کۆشک و دوورخستنەوەی خەڵک لەوێ.

میدیاکان ئاماژەیان بەوە کردووە، کۆشکی سپی لە ژێر رێوشوێنی ئەمنی  تونددایە، دوای ئەوەی هەواڵی تەقەکردن لە چەند شوێنێکی دەوروبەری بیستراوە.

نیوزماکس بڵاویکردەوە کە “تەقە لە نزیک کۆمەڵگەی کۆشکی سپی لە شەقامی یەکتربڕی 15 و سەربەخۆیی کراوە”.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، دەزگای خزمەتگوزاریی نهێنی، نووسینگەی رۆژنامەوانی و شوێنەکانی دیکەی کۆشکی سپی داخستووە.