رێگەی کەرکوک - هەولێر

تانکەرێکی نەوت مەقەستی کرد و کەسێک گیانی لەدەست دا

کاروان ساڵحی

لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای نێوان کەرکوک – هەولێر، تانکەرێکی نەوت مەقەستی کرد و لەگەڵ دوو بارهەڵگری دیکە بەیەکیاندادا، بەم هۆیەوە کەسێک گیانی سپارد و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.

رووداوەکە ئەمشەو دووشەممە 4.5.2026 بە دیاریکراوی لە نزیک گومرکی دارەمان روویداوە.

بەپێی وتەی سەرچاوەیەک لە بەرگریی شارستانیی پردێ، هۆکاری رووداوەکە بۆ ئەوە دەگەرێتەوە تانکەری نەوتەکە مقەستی کردووە خۆی کێشاوە بە دوو بارهەڵگرەکەی دیکە، کە شیشیان بارکردووە، بەهۆیەوە شۆفێری تانکەرەوە گیانی لەدەستداوە.

وتیشی، شۆفێرەکە ناوی عومەر کەمالە و دانیشتووی کەڵەکچییە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا