کەتەلۆگی جل و بەرگی قوتابیان
پەروەردەی شارەزوور لایەتی
پۆشاک فرۆشەکان دەتوانن کەتەلۆک و دیزاینی جلی قوتابیان وەربگرن
964+
ئەحمەد مستەفا
هەر خاوەن کارێک یان بازرگانێک یان کەمالیات و ئەوانەی لە بواری جل و بەرگ کار دەکەن لە سنوری شارەزوور، دەتوانن سەردانی دیوانی بەڕێوەبەرێتی پەروەردە بکەن بۆ وەرگرتنی کەتەلۆگ و دیزاینی جلی قوتابیان.
لەبارەی هۆکاری سەردانەکە، پەروەردەی شارەزوور لە راگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ یەکشەممە 26.4.2026 کە 964 بینوویەتی دەڵێ، تا بەپێی داخوازی وەزارەتی پەروەردە کاری لەسەر بکەن بۆ ساڵی خوێندنی 2026-2027.
وەزارەتی پەروەردە رەنگی جلوبەرگی قوتابیانی بۆ ساڵی داهاتوو دیاریکرد
وەزارەتی پەروەردە رەنگی جلوبەرگە تازەکەی قوتابیانیانی بەم شێوەیە دیاریکردووە؛
باخچەی منداڵان
کچ: تیشێرتی نارنجی + تەنوورە یان پانتۆڵی نیلی
کوڕ: تیشێرتی نارنجی + پانتۆڵی نیلی
قۆناغی بنەڕەتی (1 بۆ 6)
کچ: تیشێرتی مارۆنی + تەنوورە یان پانتۆڵی نیلی
کوڕ: تیشێرتی مارۆنی + پانتۆڵی نیلی
قۆناغی بنەڕەتی (7 بۆ 9)
کچ: تیشێرتی نیلی + تەنوورە یان پانتۆڵی رەساسی
کوڕ: تیشێرتی نیلی + پانتۆڵی رەساسی
قۆناغی ئامادەیی (10 بۆ 12)
کچ: تیشێرتی رەساسی + تەنوورە یان پانتۆڵی رەش
کوڕ: تیشێرتی رەساسی + پانتۆڵی ڕەش
جلوبەرگی ئارەزوومەندانە؛
قەمسەڵە و جلی وەرزشی: پۆشینیان ئارەزوومەندانەیە، بە مەرجێک رەنگەکانیان گونجاو بێت.
دەقی بڵاوکراوەکەی پەروەردەی شارەزوور؛
ئاگاداری …
هەر خاوەن کارێک یان بازرگانێک یان کەمالیات و ئەوانەی لە بواری جل و بەرگ کار ئەکەن لە سنوری شارەزوور ، ئاگادار ئەکەین کە ئەتوانن سەردانی دیوانی بەڕێوەبەرێتیمان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی کەتەلۆک و دیزانی جل و بەرگی منداڵان و قوتابیان و خۆێندکاران تا بەپێ ی داخوازی وەزارەتی پەروەردە کاری لەسەر بکەن بۆ ساڵی خۆێندنی ( 2026-2017) .
لەگەڵ رێزدا …
بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی شارەزوور
26.4.2026