کرێکارێک شیشى کۆنکرێت چووبووە چاوییەوە
بۆ یەکەمجار نەشتەرگەرییەکى دەگمەن لە گەرمیان ئەنجامدرا
964+
وریا فەتاح
بۆ یەکەمجار لە گەرمیان، نەشتەرگەرییەکى سەروو گەورە و دەگمەنى چاو بۆ کرێکارێک ئەنجامدرا، کە شیشى کۆنکرێت بە روومەت و چاویدا چووبوو، تەندروستیى گەرمیانیش دەڵێت، چیتر پێویست ناکات بۆ ئەو نەشتەرگەرییانە نەخۆش لە گەرمیانەوە بچێتە سلێمانى یان نەخۆشخانەى تایبەت.
دکتۆر سیروان محەمەد، بەڕێوەبەرى گشتیى تەندروستیى گەرمیان بە 964ـى وت، لە پاش برینداربوونی کرێکارێک کە شیشی کۆنکرێت چوبوو بە روومەت و چاویدا و زەبرێکى گەورەى بەرکەوتبوو، کە چاوى بە سەختى بریندار ببوو، بریندارەکە گەیەندرایە نەخۆشخانەى فریاکەوتن و دەستبەجێ پشکنین و کاری پێویست و سیتی سکانی بۆ کرا.
دەشڵێت، دواى پشکنینەکان بڕیاردرا نەشتەرگەرى بۆ بکرێت، ئەوەش یەکەمجارە نەشتەرگەرییەکى دەگمەنى چاو لە گەرمیان ئەنجام بدرێت.
ئاشکراشى کرد، نەشتەرگەرییەکە 100% سەرکەوتوو بووە.
بەڕێوەبەرى گشتیى تەندروستیى گەرمیان روونى کردەوە، بەهۆى ئەوەى لەسەر بودجەى تەندروستیی گەرمیان ئامێرى Operating ophthalmic microscop کڕیوە، کە ئامێرێکى پێشکەوتووى نەشتەرگەرى چاوە، توانیویانە نەشتەرگەرییەکى ئاوا سەرکەوتوو ئەنجام بدەن.
“پزیشکى پسپۆڕى چاو لە گەرمیان هەیە، بەڵام پێشتر ئەو ئامێرە نەبووە بۆیە نەتوانراوە ئەو نەشتەرگەرییانە ئەنجام بدرێن”، دکتۆر سیروان واى وت.
وەک باسى دەکات، لەمەودوا چیتر پێویست ناکات نەخۆشانى چاو بچنە سلێمانى یان نەخۆشخانەى تایبەت.
“نەشتەرگەرییەکە لەلایەن دکتۆر کاوە محەمەد مەولود، پزیشکى پسپۆڕى چاو و دکتۆر دانان عەبدوڵا، پزیشکى نیشتەجێى دێرینى چاو و پزیشکى بێهۆشکار و ستافى نەشتەرگەرى نەخۆشخانەى فریاکەوتن، ئەنجامدراوە”، تەندروستیى گەرمیان واى نوسیووە.
کۆلێژە پزیشکییەکەی گەرمیان 30 پسپۆڕی جیاوازی دەوێت
نەشتەرگەری
بەشی فریاکەوتن زۆرینە بووە
مانگی رابردوو هەر 24 کاتژمێرێک 1200 کەس چوونەتە نەخۆشخانەی شار
نەخۆشخانەکە وەڵامی نەبوو
قایمقامی هەولێر: بەشی نەشتەرگەری نەخۆشخانەی "پار"مان داخست
بەدواداچوونی 964
ئایا راستە ژنێك لە كۆیە بە یەك سک حەوت منداڵی بووە؟
کاریگەری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
تا چەند تیکتۆکچی و ڤلۆگەری کورد دەستی لە کاری خێرخوازیدا هەیە؟
هەرچی نەخۆشییە لەم ژنەدا کۆبووەتەوە
لە نەخۆشخانەی کەرکوک بەسێ کاتژمێر رەحمی ژنێکیان دەرهێنا
نەخۆشخانەی فێرکاریی رانیە