پۆلیس دەستگیری کرد
لە عەربەت ئۆتۆمبێڵێک لە دوو منداڵی داوە و هەڵاتووە
964+
توانا نەقی
ئەو تۆمەتبارەی لە ناحیەی عەربەت بەئۆتۆمبێلەکەی لە دوو منداڵیدا و هەڵات لەلاین پۆلیسەوە دەستگیر کراوە.
ئەمڕۆ هەینی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوێنێ ئۆتۆمبێلێک بە خێراییەکی زۆر لە دوو منداڵی تەمەن حەوت ساڵ و دوو ساڵ داوە و یەکێکیان بریندار بووە و هەڵاتووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، دوای کۆکردنەوەی زانیاریی، توانرا شۆفێرە تۆمەتبارەکە بدۆزرێتەوە و لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی عەربەتەوە دەستگیربکرێت،
هەروەها دەستگیرا بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەدا کە تۆمەتبار تاوانەکەی پێ ئەنجامدابوو.
ئێستا تۆمەتبار (م، ئـ، م) بەبڕیاری دادوەر بەپێی ماددەی 23 لەیاسای هاتوچۆ راگیراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکە بەردەوامە.