شاندێکی گەشتوگوزاری عێراق لە هەڵەبجەیە
شارۆچکەی بیارە کاندید دەکرێتەوە بۆ بەدەستهێنانی نازناوی گوندی گەشتیاری جیهانی
فەرهاد حەسەن
جارێکی دیکە شارۆچکەی بیارە لەهەڵەبجە کاندید دەکرێتەوە بۆ ئەوەی نازناوی گوندی گەشتیاری جیهانی بەدەست بهێنێت و بۆ ئەم مەبەستەش شاندێکی گەشتوگوزاری عێراقی فیدرال لە هەڵەبجەن.
پێشبڕكێی بەدەستهێنانی ئەم نازناوە له‌سه‌ر پێشنیاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت كه ماوه‌ى چەند ساڵێکه ئه‌و پڕۆژه جێبه‌جێده‌كات و له‌و ماوه‌یه‌دا له 100 وڵاتى جیاوازه‌وه 600 داواكارى به‌شداربوون له‌م پێشبڕكێیه‌ى بۆ هاتووه و ساڵانەش پێشبڕکێکە لە کۆتایی مانگی کانوونی یەکەم بەڕێوەدەچێت.
دوێنێ لە هەڵەبجە کۆبوونەوەیەک بەڕێوەچوو کە بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە سەرپەرشتی کرد و هەریەک لە نوێنەری دەستەی گەشتوگوزاری حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ و بەڕێوەبەرایەتی کار و ڕاهێنانی پیشەیی بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری هەڵەبجە و بەڕێوەبەری ناحیەی بیارە و سەرۆکی شارەوانی بیارە و بەڕێوەبەرانی شوێنەوار و فەرمانگەی ئاوی بیارە و نوێنەری ژینگە و ئەوقاف و ئەنجومەنی جەماوەری بیارە، ئامادەی بوون.
کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە هەنگاوەکانی بوون بەگوندی گەشتیاری (بیارە) لەسەرئاستی جیهان کە پێویستە بەوردەکارییەوە وەڵامی داواکارییەکانی لیژنە و دەستەی گەشتوگوزاری عێراقی فیدڕاڵ بدرێتەوە .
رۆژی 25.7.2024 گه‌شتوگوزارى هه‌ڵه‌بجه، دەستی بەکارکردن لەسەر پڕۆژه‌یه‌ك کرد كه بیاره وه‌ك گوندێكى گه‌شتیاری له جیهاندا ناسنامه به‌ده‌ستبهێنێت.
ئەوکات، چیا قاسم بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە، بە 964ی وتبوو پێشنیاری بۆ شاندێكی گه‌شتوگوزارى عێراق کردووە بۆ ئەوەی بخرێته پێشبڕكێی گوندى گه‌شتیاری جیهان.
وتیشی “یه‌كه‌مجار ئه‌و پێشنیاره‌یان به‌دڵ نه‌بوو، به‌ڵام دواتر كه وێنه و ڤیدیۆ و داتا و زانیارییه‌كانمان بۆ ناردن چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر سه‌ردانیان كردینه‌وه و به‌یه‌كه‌وه چووینه بیاره”.