لای شوتییەکەی سەیدسادق

تانکەری سووتەمەنی تەقییەوە و باوک و کوڕێکی بریندار کرد

964+

بڕوا مەجید – سەیدسادق

باوک و کوڕێک تانکەری گواستنەوەی سووتەمەنی پێیاندا تەقییەوە و هەردووکیان بریندارن، ئەم رووداوە لە قەزای سەیدسادق و لە کاتی کارکردندا ئەم بەیانییە 4.5.2026 روویداوە.

​بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری 964، رووداوەکە لە نزیک “فولکەی شوتییەکە” لە قەزای سەیدسادق روویداوە.

پەیامنێرمان لە زاری شایەتحاڵانەوە زانیوویەتی، کاتێک باوکەکە سەرقاڵی لەحیمکردنی تانکەرە سووتەمەنییەکە بووە، تانکییەکە تەقیوەتەوە، باوکەکە کە تەمەنی 50 ساڵە و کوڕەکەی کە تەمەنی 10 ساڵە و لەو کاتەدا لەگەڵی بووە، بەسەختی بریندار بوون.

​دوای رووداوەکە، دەستبەجێ هەردوو بریندارەکە گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت لە قەزاکە، سەرچاوەیەکی ئیداریی لە نەخۆشخانە بە 964ی وت، بەهۆی توندی برینەکانیان و ناجێگیری باری تەندروستییان، دوای وەرگرتنی چارەسەری سەرەتایی، هەردو برینداەکە رەوانەی نەخۆشخانەکانی شاری سلێمانی کراون.

ئەو سەرچاوەیە وتی، بریندارەکان پێویستییان بە چاودێری ورد هەبووە، بەو مەبەستەش و بۆ وەرگرتنی چارەسەری زیاتر گواستراونەتەوە بۆ سلێمانی.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

لە دوکانێکی لەحیمچی تانکەرێک تەقیەوە و وەستاکارێک گیا...

لە دوکانێکی لەحیمچی تانکەرێک تەقیەوە و وەستاکارێک گیانی لەدەستدا؛ کەسێکی دیکەش بریندارە