" تەنگەی هورمز بە پۆستە وەهمییەکانی ترەمپ بەڕێوەناچێت"
هۆشدارییەکی نوێی ئێران لەپەرلەمانەوە ؛ هەر دەستوەردانێکی ئەمریکا پێشێلکردنی ئاگربەسته
فەرهاد حەسەن
ئیبراهیم عەزیزی، سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ئێران رایگهیاند، تەنگەی هورمز بە پۆستە وەهمییەکانی ترەمپ بەڕێوەناچێت، دهشڵێت، “ئاگادارکردنەوە! هەر دەستوەردانێکی ئەمریکا لە هورمز بە پێشێلکردنی ئاگربەست دادەنرێت”.
ئاژانسی (تهسنیم)ی ئێرانی، لەسەر زاری عەزیزی وهڵامی وتهكانی دۆناڵد ترهمپ، سهرۆكی ئهمریكای لهبارهی تەنگەی هورمزەوە داوەتەوە، دەڵێت “تەنگەی هورمز و کەنداوی فارس بە پۆستە وەهمییەکانی ترەمپ بەڕێوەناچێت!، کەس باوەڕ بە سیناریۆکانی ترهمپ ناکات!”.
دۆناڵد ترەمپ، سهرۆكی ئهمریكا لە پەیامێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لەبارەی دۆخی ئێران و تەنگەی هورمز رایگەیاند، لە بەیانی رۆژی دووشەممە پڕۆژەیەک بە ناوی “پڕۆژەی ئازادی” دەستپێدەکات، کە ئامانجی پڕۆژەکە رێنماییکردن و دەرهێنانی سەلامەتی ئەو کەشتییانەیە کە لە ئاوەکانی تەنگەی هورمزدا گیریان خواردوە.
لەبارەی ئێرانیشهوه، ترهمپ دهڵێت، “من بە تەواوی ئاگادارم کە نوێنەرەکانم گفتوگۆیەکی زۆر ئەرێنی لەگەڵ وڵاتی ئێران دەکەن، ئەم باسانە دەتوانێت شتێکی زۆر ئەرێنی بۆ هەمووان بەدوای خۆیدا بهێنێت”.
هۆشداری توندیشی دا کە “ئەگەر بە هەر شێوەیەک دەستوەردان لەم پرۆسە مرۆییەدا بکرێت، بەداخەوە ئەو دەستوەردانە بە توندی وەڵام دەدرێتەوە”.