"لەخۆتانەوە ڤیدیۆیی مین و تەقەمەنی بڵاومەکەنەوە"
کاروباری مینی هەولێر هۆشداری دەداتە پەیج و ئەکاونتەکان “سەرکێشی نەکەن”
964+
فەرهاد حەسەن
کاروباری مینی هەولێر هۆشدارییەکی تووندی بۆ پەیج و ئەکاونتەکان بڵاوکردووەتەوە و پێیان دەڵێت “سەرکێشی نەکەن” و لەخۆتانەوە ڤیدیۆیی مین و بڵاومەکەنەوە.
هۆشدارییەکەی بەناوی “ئاگادارییەکی گرنگ” بلاوکردووەتەوە، تیایدا بەچوند خاڵێک هۆشداری پێداون، لەوانەش قەدەغەیە بچنە ناو سنووری کێڵگە مینڕێژکراوەکان و دەستکاری تەقەمەنییەکان بکەن بە مەبەستی وێنەگرتن چونکە دەڵێت “کارێکی مەترسیدارە”.
مەترسییەکانی خستووەتەڕوو کە ئەم جۆرە کارانە دەبنە هۆی بچووک نیشاندانی مەترسییەکانی مین و دروستبوونی کارەساتی دڵتەزێن.
کاروباری مینی هەولێر دەڵێت هەر پەیج و ئاکاونتێک پێچەوانەی ئەو هۆشدارییەیان بجوڵێتەوە، رێکاری یاسایی لە بەرامنبەر سەرجەم ئەو کەس و پەیجانەی ئەم کارانە دەکەن، دەگرنەبنەر، کە ئەویش “رێکاری یاسایی تووندە لەبەرامبەریان”.