پاکردنەوەی گۆڕستانەکان
تیمەکان لەوێن
گۆڕستانەکانی کەرکوک بۆ جەژنی قوربان پاکدەکرێنەوە
ئەحمەد مستەفا
تیم و کرێکارەکانی شارەوانی و پیاوانی پاککەرەوە لە کەرکوک، هەر لە ئێستاوە دڕک و داڵی سەر گۆڕستانەکان پاک دەکەنەوە، تا ئامادەبێ بۆ سەردانی ئازیزانیان.
پارێزگاری کەرکوک ئەمڕۆ دووشەممە 4.5.2026 لە بڵاوکراوەیەکدا دەڵێ، ستافە خزمەتگوزارییەکانی هەردوو کەرتی یەکەم و سێیەم هەڵمەتێکی فراوانی پاککردنەوەیان لە گۆڕستانی موسەڵا دەستپێکرد.
هەڵمەتەکە بڕین و لابردنی دڕک و داڵ و گیا هرزەکان دەگرێتەوە، لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەی روون کردووەتەوە، بە مەبەستی ئامادەکردنی شوێنەکە بۆ ئەو هاوڵاتییانەی کە سەردانی گۆڕی ئازیزانیان دەکەن وەک رێزێک بۆ کۆچکردووانیان.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی پارێزگاری کەرکوک، ئەو هەوڵانە بەردەوام دەبن بۆ پاککردنەوەی سەرجەم گۆڕستانەکانی ناو شارەکە بەپێی کەرتەکانی شارەوانی.
دیمەنەکان کاتی پاکردنەوەی گۆڕستانەکانە
