وەزیری تەندروستی:

“تەواوی نەخۆشخانەکانمان ئامادەن بۆ وەرگرتنی بریندارانی رووداوەکەی کەرکوک”

964+

شۆڕش قادری

وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەباشی نەخۆشخانەکانی بۆ وەرگرتنی بریندارانی رووداوەکەی کەرکوک راگەیاند.

سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی لە راگەیەنراوێکدا وێڕای سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیانی رووداوی هاتوچۆکەی کەرکوک رایگەیاند، “تەواوی نەخۆشخانەکانمان ئەمادەن بۆ وەرگرتنی بریندارانی ئەو رووداوە و ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکان، ئامادەشن بۆ ناردنی تیمەکانی تەندروستی فریاگوزاری و دابینکردنی خوێن و دەرمان و پێداویستی پزیشکی و هەر پێویستییەکی دیکە”.

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 26.4.2026 لە شەقامی دەروازە نزیک سەنتەری رۆشنبیری کەرکوک، سایلۆیەکی چیمەنتۆ کۆنترۆڵی خۆی لەدەستدا و خۆی بەچەندین ئۆتۆمبێلدا کێشا، بەپێی دوایین ئاماری فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک 7 کەس گیانیان لەدەستداوە و 21 کەسیش بەسەختی برینداربوون، جگە لەوەش ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێلیش داغان بوون و زیانیان پێگەیشتووە.

تادێت ئاماری گیانلەدەستدان و بریندارانی رووداوکەی کەر...

تادێت ئاماری گیانلەدەستدان و بریندارانی رووداوکەی کەرکوک بەرزتردەبێتەوە

لە کەرکوک سایلۆیەکی چیمەنتۆ نزیکەی 15 ئۆتۆمبێلێ وێران ک...

لە کەرکوک سایلۆیەکی چیمەنتۆ نزیکەی 15 ئۆتۆمبێلێ وێران کرد