هی مانگی ئازارە
موچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لە فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت
964+
فەرهاد حەسەن
وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویکردەوە، رۆژی پێنجشەممە 16.4.2026 موچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لەفەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت.
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەت، ئەو موچەیەی دابەشدەکرێت، هی مانگی ئازاری مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستییە.
هاوکات لەهەمان رۆژدا موچەی مانگی ئازاری سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کە لە دوای بەرواری 1.7.2024 بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون کە شایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.