نابێت ماتۆڕیش بەکاربهێنن

لە هەرسێ بەنداوەکەی دهۆک مەلەوانی کردن قەدەغەکرا

964+

فەرهاد حەسەن

بەڕێوەبەرایەتی بەنداوی دهۆک بۆ سەلامەتی ژیانی هاوڵاتیان مەلەوانیی و بەکارهێنانی بەلەمی بەهەموو شێوەیەک لە سێ بەنداوەکەی قەدەغەکرد.

بەنداوەکە ئاگادارییەکی بۆ هاوڵاتیان بڵاوکردووەتەوە دەڵێت، لەمڕۆوە مەلەوانیکردن لە هەرسێ بەنداوی “دهۆک، خنس و کاشکان” قەدەغەیە و بەهەمان شێوە لەهەر سێ بەنداوەکە لێخوڕین و بەکارهێنانی ماتۆری ئاوی کە بە Jet Ski  ناسراوە لەناو بەنداوەکاندا قەدەغەیە.

دەشڵێت، هەر کەسێک پێچەوانەی ئەو رێکارانە بجوڵێتەوە رادەستی یاسای دەکەن و لێپرسینەوەیان لەبەرامبەردا دەکرێت.

قەراخ بەنداوی دهۆک بووەتە زبڵخانە و کەس خۆی لێ ناکات بە...

قەراخ بەنداوی دهۆک بووەتە زبڵخانە و کەس خۆی لێ ناکات بە ساحێب