مێردمنداڵێکی 16 ساڵان بەروداوی شێلان گیانی لەدەستدا

“بۆ بژێوی خێزانەکەی چوو بەڵام تیژڕەویی شۆفێرێک مەرگی پێ بەخشی”

964+

سیروان خورشید – دوزخوماتوو

​بەیانی زووی ئەمڕۆ بوو کاتێک وەکو رۆژانی رابردوو دەیەویست بچێتە سەر کارەکەی بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانیان لەکاتی پەڕینەوەی لەسەر رێگا سەرەکییەکەی خورماتووەوە ئۆتۆمبێلێک لێیدەدات و دەمودەست گیانی لەدەستدا.

رووداوەکە لەسەر رێگای سەرەکی نێوان خورماتوو بۆ تکریت، روویداوە و کەسەکەش مێردمنداڵێکی تەمەن 16 ساڵانە.

فەلاح حەسەن، مامی مێردمنداڵەکە بە 964ـی وت، برازاکەی دەیەویست بچێتە کارگەکان کە رۆژانەی کاری لێ دەکرد، بەڵام لە کاتی پەڕینەوە لە رێگاکە، ئۆتۆمبێلێکی تیژڕەو لێی دەدات و دەستبەجێ گیان لەدەست دەدات.

​کەسوکارەکەی و دانیشتوانی ناوچەکە، وێڕای ناونانی رێگاکە بە “رێگای مەرگ”، لایەنە پەیوەندیدارەکان بە بەرپرسیار دەزانن و داوا دەکەن بەپەلە ئەم سێ هەنگاوە بنرێت، کە یەکەمیان ​دروستکردنی پردی پەڕینەوەی پیادەیە.

دوو داواکارییەکەی دیکەشیان بریتیین لە ​دانانی کامێرای چاودێریی خێرایی و ​نۆژەنکردنەوە و دووسایدکردنی رێگاکە.

لایخۆشییەوە، عەمید موئەیەد عەباس، بەڕێوەبەری هاتوچۆی دەرەکیی لەناوچەکە بە 964ـی راگەیاند، دەستبەجێ دوای رووداوەکە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە دەستبەسەر کراوە و پەڕاوی یاسایی بۆ رێکخراوە.

ئاشکراشی کردووە، کە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەریدەخەن هۆکاری سەرەکیی کارەساتەکە بۆ بێباکی و تیژڕەویی زۆری شۆفێرەکە دەگەڕێتەوە، کە بەهۆی پابەندنەبوونی بە خێرایی رێپێدراو، کۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێلەکەی لەدەستداوە.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن

بارهەڵگرێک خۆی کرد بەنێو بازگەی سەرحەی سەر رێگای کەرکو...

بارهەڵگرێک خۆی کرد بەنێو بازگەی سەرحەی سەر رێگای کەرکوک