مامۆستای زمانی عەرەبی بووە

لەکەلار بەهۆی پێوەدانی مێشهەنگەوە پیاوێک گیانی لەدەستدا

میلاد جەلال – گەرمیان

درەنگانێکی شەوی رابردوو، پیاوێک کە مامۆستای یەکێک لە ئامادەییەکانی کەلار بووە و کاری بەخێوکردنی مێشهەنگ بووە، نزیک کاتژمێر 1:00ی شەو مێشێک پێوەی دەدات و دواتر گیانی لەدەستداوە.

ھاوڵاتیەکە ناوی نەجمەدین سابیر، تەمەن نزیکەی 44 ساڵە.

رەفیق قادر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەھید ھەژار لە کەلار بە 964ى وت، ئەو ھاوڵاتیە کە ھێنرایە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دابوو، ئەوانیش رەوانەی پزیشکی دادی کەلاریان کردووە.

وتیشی “ئەو کەسانەی لەگەڵی ھاتبوونە نەخۆشخانە، پێیانوتین کە مێشهەنگ پێوەی داوە”.

لایخۆشییەوە، عەبدولرەحمان جەمال، بەڕێوەبەری پزیشکی دادی کەلار بە 964 ى وت، “لای ئێمەش کەسوکارەکەی وتویانە مێشهەنگ پێوەی داوە، ئێمەش خوێنمان لێوەرگرتوە و بۆ پشکنین دەینێرینە سلێمانی بۆ دڵنیابونەوە لە ھۆکاری مردنەکەی”.

هەر بەم بۆ نەیەوە محەمەد ئەحمەد ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی گەرمیان پرسەنامەیەکی بلاوکردووەتەوە و دڵگرانیی و خەمباری بە کۆچی دوایی مامۆستا نەجمەدین سابیر دەربڕیوە و دەڵێت “مامۆستای زمانی عەرەبی بووە لە ئامادەیی گەرمیانی تێكەڵ لە سنووری پەروەردەی كەلار”.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن