لە کەرکوک

لەناو ماڵی خۆت و کۆڵانەکەتان قوربانیکردن قەدەغەیە

964+

ئەحمەد مستەفا

جەژنی قوربان وا 20 رۆژێکی ماوە، ئاژەڵداران مەڕ و بزن و مانگا و وشتر دەھێننە گۆڕەپانی ئاژەڵان بۆ ئەوەی بیفرۆشن بە ئەو ھاوڵاتییانەی کە بە مەبەستی قوربانییکردن سەردانی شوێنەکە دەکەن.

لەگەڵ ئەو ئامادەکارییە، قایمقامییەتی کەرکوک قوربانی کردنی لەناو ماڵ و گەڕەکەکان قەدەغەکرد و موختارەکانیشی راسپاردووە ئاگایان لە دۆخەکە بێت.

ساڵانە چەند ھەفتەیەک بەر لەھاتنی جەژنی قوربان، دەنگۆی بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون بڵاودەبێتەوە، ئەوەش زۆرجار بازاڕی ئاژەڵفرۆشان سست دەکات، وە لایەنە ئیدارییەکان رێکار دەگرنەبەر.

قایمقامییەتی کەرکوک رێنمایی نوێی سەبارەت بە قوربانی کردن دەرکرد و بەهەموو شێوەیەک سەربڕینی ئاژەڵی لەناو ماڵان و لەگەڕەکەکان قەدەغەکردووە، بەپێی رێنماییەکە، هەر کەسێک قوربانی لە دەرەوەی سەربڕینخانە مۆڵەت پێدراوەکان بکات رووبەڕووی سزای یاسایی دەبێتەوە.

قایمقامییەت موختارەکانیشی راسپاردووە، هەر کەسە و لەچوارچێوەی ناوچە و گەڕەکەکانی خۆی قایمقامییەت لەبوونی هەر قوربانییەک لەگەڕەکەکان ئاگادار بکاتەوە.

رێگای سەرەکیی مەیدانی ئاژەڵان پڕ بووە لە پاشماوەی قورب...

رێگای سەرەکیی مەیدانی ئاژەڵان پڕ بووە لە پاشماوەی قوربانیکردن