گەیشتووە و دەستبەکار بوو
ڤیدیۆ: رۆبۆت بۆ پاككردنەوەی ئاوی خابوور بەكاردەهێنرێت
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
بەرگریی شارستانیی زاخۆ رۆبوتێک بۆ پاککردنەوەی ئاوی خابوور بەکاردەهێنێت و ئەمڕۆ رۆبۆتەکە گەیشت.
دوای ئەوەی کۆرنیشەکەی زاخۆ بووەتە شوێنێکی قەرەبالغ لە گەشتیاران، بەمەش زبل و خاشاکێکی زۆر لەبەر لێوارەکانی خابوور کۆدەبێتەوە، بەرگریی شارستانیش هەموو جارێک ناچاردەبوو دوو بەلەمە و چەندین کارمەند بەکاربێنن بۆ پاککردنەوەی خاشاکەکە.
دواجار بەرگریی شارستانی بیر لەوەیان کردووە رۆبوتێک بۆ ناو خابوور دابین بکەن، بۆ ئەوەی بتوانێت خۆی لە ناو خابووردا هاتوچۆ بکات و پاشماوە و زبل و خاشاکی گەشتیاران کۆبکاتەوە و دواتر هەر خۆی ئەو زبل و خاشەکە لە شوێنی فڕێدانی زبڵ دابنێت..
جەمال هەسن، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی زاخۆ بە 964 وت، “پێشتر کارمەندەکانمان ئەو کارەیان دەکرد، ئێستا لە رێگەی ئەو رۆبوتەوە دەتوانین پاکوخاوێنی رووباری خابوور بە گشتی و کۆرنیشەکەی زاخۆ بە تایبەتی باشتر رابگرین.
وتیشی، سبەی بە کرداری رۆبەتەکە ئیشی خۆی دەکات و دەتوانێت تا 50 کیلۆش بەئاسایی هەڵگرێت و لەشوێنێکی گونجاو دابنێت”.
کۆرنیشەکەی زاخۆ دوای تەواوبوونی، سەرنجێکی زۆری گەشتیارانی راکێشاوە، بەڵام هەندێ جار چەند کێشەیەک لەوێ روودەدات، وەک لاوازبوونی هێڵی ئینتەرنێت بەهۆی فشار و قەرەباڵغیی زۆرەوە، هەروەها ئاستەنگی هاتوچۆ و کۆبوونەوەی زبڵ و خاشاکیشی ئەم دواییە هاتە سەر، بۆیە رۆبۆتێک هاتووە بۆ چارەسەری کێشەی زبڵەکە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
دەستەی گەشتوگوزار بۆ شوێنە گەشتیارییەکانی زاخۆ: رێزی زۆر لە گەشتیاران بگرن
زاخۆ
جۆرەکانی چی بوون؟
ئاسایشی زاخۆ 345 پارچە تەقەمەنی رادەستی دەزگای مین کرد
هاوکارییەکانی زاخۆ
زیاتر لە 40 بارهەڵگر بە خواردن و کەلوپەلەوە دەچنە رۆژئاوای کوردستان
کەشوهەواى 48 کاتژمێرى داهاتوو
بارانبارین لە زۆربەی ناوچەکان دەستپێدەکات و پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە
لەپێناو نیشتمان گیانی بەخشی