لەکاتی مەلەکردندا

گەنجێک لەناو بەنداوی خاسە خنکا

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

گەنجێکی تەمەن 19 ساڵ لەکاتی مەلەکردندا لەناو بەنداوی خاسە لە سنووری پارێزگای کەرکوک خنکا.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی چاودێری رووبارەکان لە کەرکوک بە 964ـی وت، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 22.4.2026 ئەو گەنجە لەگەڵ ژمارەیەک قوتابی هاوڕێی بۆ گەشت و سەیران چوونەتە نزیک بەنداوی خاسە، لەکاتی مەلەکردن ئەو رووداوەیان بەسەرهاتووە و تەرمی گەنجەکەش لەلایەن تیمەکانی غەواسی پۆلیسەوە دەرهێنراوەتەوە.

گەنجەکە کوردە و دانیشتووی گەڕەکی شۆراوە، بۆ زانینی هۆکار و وردەکاری رووداوەکە، پۆلیس لێکۆڵینەوەی لەگەڵ هاوڕێکانی ئەو گەنجە دەستپێکردووە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

دووکرێکار لەکاتی مەلەکردندا خنکان و تەرمی یەکێکیان نە...

دووکرێکار لەکاتی مەلەکردندا خنکان و تەرمی یەکێکیان نەدۆزراوەتەوە

دوو هاوڵاتی لە سنووری کەرکوک خنکان

دوو هاوڵاتی لە سنووری کەرکوک خنکان