هەولێر

کەپر و عەرەبانەکەی لە رقی شارەوانی سووتاند

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

کاسبکارێک لە دووسایدی دارەتووی هەولێر کەپر و عارەبانەکەی سووتاند، ئەمەش وەک ناڕەزایی بەرامبەر هەڵمەتی شارەوانی بۆ تێکدانی شوێنی کار و شکاندنی عارەبانەکانیان.

بە پێی زانیارییەکانی 964 ئەمڕۆ چوارشەممە 22.4.2026 شارەوانیی پێنج هەڵمەتی لابردنی زێدەڕۆیی سەر شەقامەکانی دەستپێکردووە و ئەو کەپر و عارەبانانەی لەسەر دووسایدی دارەتوو بوون، لابران و هەندێکیان شکاندن و پانکردوونەتەوە.

لە بەرامبەر ئەو هەڵمەتەدا، کاسبکارێک، کە عارەبانەیەکی هەیە و کەپرێکی لەسەر دروستکردووە، ئاگری لە عارەبانەکەی بەرداوە و سووتاندوویەتی.

برایەکی ئەو کاسبکارەی عارەبانەکەی سووتاندووە، بە 964ی راگەیاند، براکەی بە دوو منداڵییەوە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کراوە.

شارەوانی لە بەرامبەر هەڵمەتەکەیدا رایگەیاندبوو، کە هەرچی زیادەڕۆییە لەسەر شەقام و رێگەوبانەکان لایدەبەن.