"لەلایەن سوپای پاسدارانەوە"

سێ کەشتی لە گەرووی هورمز تەقەیان لێکرا

964+

شۆڕش قادری

ئەمڕۆ سێ کەشتی بارهەڵگر لە گەرووی هورمز تەقەیان لێکرا بەڵام سەلامەت و بێ زیان لێی دەرچوون.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بە پشتبەستن بە سەرچاوە ئەمنییەکان و هێزی دەریایی شاهانەی بەریتانیا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە 22.4.2026 لانیکەم سێ کەشتی بارهەڵگر لە گەرووی هورمز تەقەیان لێکراوە، بەڵام سەلامەت دەرچوون.

ئاماژە بەوەشکراوە، یەکێک لە کەشتییەکان بە ئاڵای لیبریاوە لەلایەن بەلەمێکی هێرشبەری سوپای پاسداران کە سێ کەسی تێدابووە، تەقەی لێکراوە، لە دوو شوێنی دیکەش کەشتییەکی یۆنان و پەنەما تەقەیان لێکراوە و ئەوانیش بێ زیان لێی دەرچوون.

پێشتر و هەر لەماوەی ئاگربەستی نێوان ئێران و ئەمریکا سوپای پاسداران تەقەی لە کەشتییەکان کردبوو لە گەرووی هورمز و هێزەکانی ئەمریکاش دەستیان بەسەردا کەشتییەکی ئێراندا گرتووە هەر لە گەرووەکە.

ئەوەش لەکاتێکدایە ئێران هاتوچۆی کەشتییەکانی لە گەرووی هورمز سنووردارکردووە لە وەڵامی ئەو گەمارۆ دەریاییەی کە بەسەر بەندەرەکانی وڵاتەکە سەپێنراوە.

سوپاى پاسداران لە گەرووى هورمز کەشتییەکى نەوتهەڵگرى پ...

سوپاى پاسداران لە گەرووى هورمز کەشتییەکى نەوتهەڵگرى پێکا