لە گوندێکی زاخۆ

لەگەڵ هاوڕێکانی یاری دەکرد، کەوتە ناو گۆمێکی ئاو و خنکا

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

نزیک کاتژمێر 04:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 14.4.2026، مێردمنداڵێک لە کاتی یاریکردن لەگەڵ هاوڕێکانی لە گوندی حسێنی رەشۆی ئیدارەی زاخۆ، کەوتە ناو گۆمێکی ئاو و خنکا.

تیمەکانی بەرگریی شارستانیی زاخۆش توانیان تەرمەکەی بدۆزنەوە و رەوانەی لای تیمە تەندروستییەکانی زاخۆیان کرد.

موقەدەم جەمال هەسن، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی زاخۆ بە 964ی وت، تیمەکانی مەلەوانی لە بەرگری شارستانی، توانییان تەرمەکە بدۆزنەوە و رەوانەی فریاکەوتنی زاخۆ کرا.

ئەمە دەبێتە دووەم حاڵەتی خنکان کە لە سنووری ئیدارەی زاخۆ ئەمساڵ رووی دابێت، تەرمی هەردوو قوربانییەکەش دۆزراونەتەوە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا