40 کاتژمێر بوو راگیرابوو

ئەمڕۆ هەموو گەڕەکەکانی هەولێر ئاویان پێدەگات

شۆڕش قادری

ئەمڕۆ هەموو گەڕەکەکانی هەولێر ئاویان پێدەگات و کێشەی ئاوی خواردنەوەیان نامێنێت.

رابەر حسێن بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر بە 964ـی وت، “داوای شەپۆلی بارانبارینەکەوە و بەهۆی لێڵبوونی ئاو، 40 کاتژمێرێک بەردانەوەی ئاومان لە هەموو وێستگەکانی دابەشکردنی ئاو راگرت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە دوێنێ ئێوارەوە دەستیان بەدابەشکردنی ئاو کردووەتەوە و چەند گەڕەکێک ئاویان بۆ چووە، ئەوانەی ماویشن، ئەمڕۆ ئاویان پێدەگات.