لە سەنتەری ئاکرێ

پارچە شاخێک داڕما و تەنیا زیانی مادەی بەجێهێشت

فەرهاد حەسەن

لە سەنتەری قەزای ئاکرێ بەهۆی داڕمانی پارچە شاخێک ئۆتۆمبێلێک زیانی بەرکەوت و بەرگری شارستابنیش کە تیمەکانیان لەوێ بوون دەڵێت، دوو ژن لەناو ئۆتۆمبێلەکە بوون بەڵام سەلامەت دەرچوون.

ئیبراهیم فەریق، بەڕێوەبەری بەرگری سارستانی ئاکرێ بە 964 ی وت، رووداوی داڕمانی شاخەکە لە گەڕەکی چستێی لە گەلی شێخ عەبدولعەزیز لە سەنتەری ئاکرێ روویداوەو تیمەکانیان زوو گەیشتوونەتە شوێنەکە توانیویانە زیانەکانی کەم بکەنەوە.

وتیشی “دوو ژن لەنو ئۆتۆمبێلەکە دابوو کە فێربوونی شۆفێری بوو، بەڵام هەردووکیان سەلامەت دەرچوون هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبوو”.