ئێران هەڕەشە لە دەورووبەر دەکات
ئاگربەست بەبێ دیاریکردنی کاتەکەی درێژ کرایەوە و گەمارۆ بەردەوامە
964+
توانا نەقی
رەنگە بەشێکتان ئەو کاتەی کە ترەمپ ئاگر بەستی درێژ کردەوە، بەخەبەر نەبووبن بە کورتی رووداوە و بڕیارەکانی پەیوەست بە ئێران و ئەمریکا دەخەینەڕوو لەگەڵ ئەوەی چی روویداوە لە ناوچەکانی خۆشمان
– لەسەر دررێژکردنەوەی ئاگربەست ترەمپ وتی: ئاگربەست درێژ دەکەنەوە تا ئەو کاتەی ئێران خۆی یەکلا دەکاتەوە و گەمارۆی دەریایش بەردەوام دەبێت.
– ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان ئاگربەست درێژ دەکەینەوە و هێرشکردنە سەر ئێران رادەگرین
– دۆناڵد ترەمپ درەنگانی ئەمشەو رایگەیاند: ئێرانییەکان سوودیان لە هەموو سەرۆکەکانى ئەمریکا وەرگرت جگە لە من، هەموو هێزی دەریایی و ئاسمانیشیان لە ناوچووە.
– ئاژانسی تەسنیم دوای قسەکانی ترەمپ: دەکرێت ئەمە تەڵەیەک بێت و دووبارە ئەمریکا هێرش بکات و بەڵام ئەگەر وابێت دەرسێكی وایان پێدەدەن تا ئێستا نەیانبینیبێت.
– فەرماندەى هێزە ئاسمانییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ وڵاتانی دراوسێ: ئەگەر خاکەکەتان لە دژى ئێران بەکاربهێنن، دەبێت ماڵئاوایى لە نەوتەکەتان بکەن.
لە بەزم و بڕیارەکانی ترەمپ و ئێرانەوە بۆ هەندێک هەواڵی گرنگی عێراق هەرێمی کوردستان
– رۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە زاری چەند بەرپرسێکی عێراقییەوە بڵاویکردەوە، حکومەتی ئەمریکا سەرجەم پاڵپشتی و هاوکارییە داراییەکانی بۆ دەزگا ئەمنییەکانی عێراق هەڵپەساردووە.
– حسێن عەلاوی، راوێژکاری سەرۆک وەزیران، ئەو هەواڵانەی رەتکردەوە کە باس لە راگرتنی ناردنی دۆلار لە ئەمریکاوە بۆ عێراق دەکەن تا کاتی پێکهێنانی حکومەتی نوێ و دەڵێت: ئەو هەواڵانە نادروستن و بۆ شێواندنى بازاڕى ناوخۆیە.
– لەبارەى کەیسى لاهور شێخ جەنگى و رووداوەکانى لالەزار، سەرۆکی هەرێم رایگەیاند: کە پێویستە لە كاتى ياساييى خۆيدا و بەپێی رێکارە یاسایییەکان، دادگاکان بڕیاری خۆیان لەبارەی ئەم پرسەوە یەکلایی بکەنەوە.
– عەقید سەلام لە بەرنامەی سەعاتی لە باسی یۆرانیۆمەکەی ئێران دەڵێت: یۆرانیۆمەکەی ئێران بەشی دروستکردنی 11 بۆمبی ئەتۆمی دەکات ئەگەر رێژەی پیتاندنی لە 60٪ـەوە بگەیاندبایەتە 90٪ کە ئەوەش کارێکی ئاسان بوو بۆی.
– دوێنێ ئێوراوە لە رووداوێکی ناخهەژێندا لە کەرکوک منداڵێكی پۆلی یەکی سەرەتایی لە نزیک ماڵی خۆیان کەوتە بیرێکەوە و گیانی لەدەستدا.
– بارانی زۆری ئەمساڵ کوردستانی تێرئاو کرد؛ لە هەولێر 11 و لە سلێمانی 18 مەتر ئاوی ژێرزەوی زیادیان کردووە