ژمارەیەک بڕیار لە وەزارەتەوە

دکتۆرەکان نابێ بە ڤایبەر و واتسئاپ بڕیار لە دۆخی نەخۆش بدەن

ئەحمەد مستەفا

بۆ ئەوەی دۆخی کارگێڕی نەخۆشخانەکان لەڕووی ئیشکگری هیچ جیاوازییەکی تێدا نەکرێ، دەبێ خشتەی نوێی کارکردن دابنرێ و پزیشکە پسپۆڕە خۆیان لە ساڵەکانی چارەسەر ئامادەییان هەبێ بە بەردەوامی.

وەزارەتی تەندروستی شەش بڕیاری نوێی داوە، جیاواز لەو دوو رێکارە، یەکێکی دیکە لە بڕیارەکان ئەوەیە، نابێت بە ڤایبەر و واتسئاپ بڕیار لە دۆخی نەخۆش و راوێژی دۆسیە و کەیسەی نەخۆشییەکەی بدرێ.

وە وێنە و ڤیدیۆ قەدەغەیە تا تایبەتمەندی نەخۆش بپارێزرێ.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەو بڕیارانەی بە گشتاندێك بۆ بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر، سلێمانی، دهۆك، هەڵەبجە، گەرمیان، سۆران، راپەڕین، زاخۆ و كۆیە ناردووە.

کە سەرجەمی دەچێتە، چوارچێوەی رێكخستنەوەی دەوامی ئێشكگری سەرجەم نەخۆشخانە و ناوەندە تەندروستیەكان و قەدەغەكردنی ئامرازەكانی وێنە و ڤیدۆی نەخۆش و قەدەغەكردنی بەكارهێنانی مۆبایل و ڤایبەر و وەتسئەپ و هەر ئامرازێكی دیكە بۆ ڕاوێژكردن و چارەسەركردنی نەخۆش.

دەقی گشتاندنەکە؛