"دەکرێ فێڵ و تەڵەیەک بێت"

بەرپرسانی ئێران بڕوایان بە ئاگربەستەکەی ترەمپ نەماوە و خۆیان بۆ شەڕ حازرکردووە

964+

شۆڕش قادری

بەرپرسانی ئێران دەڵێن دەستی ترەمپ کەشفە و چیدی ئەو کڵاوانەیان سەرناچێ، ئەوان بڕوایان بە ئاگربەستەکەی ترەمپ نییە و پێیانوایە دەکرێت لەهەر ئانوساتێکدا هێرشیان بکرێتەوە سەر.

دوای ئەوەی درەنگانی شەوی رابردوو دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ئاگربەستەکەی لەگەڵ ئێران بۆ کاتێکی نادیار درێژکردەوە، ئاژانسی هەواڵی تەسنیم نزیک لە سوپای پاسداران نووسی رەنگە ئەو تەڵەیەک بێت و بۆ هێرشی دووبارە بۆ سەر ئێران بەکاربهێنرێت.

هاوکات ئیبراهیم زولفەقاری وتەبێژی قەرارگای خاتەمولئەنبیا رایگەیاند، هێزەکانیان لەمێژەیە و زۆر باشتر لە جاران خۆیان ئامادە کردووە و ئەگەر هێرشیان بکرێتەوە سەر، دەرسێکی وادەدەن بە ئەمریکا و ئیسرائیل کە تا ئێستا نەیانبینوە.

تائێستاش چارەنووسی گەڕی دووەمی دانوستانی نێوان ئێران و ئەمریکا دیارنییە، تاران دەڵێت تا ئەو کاتەی گەمارۆی دەریایی بەردەوام بێت، ناچنەوە سەر مێزی دانوستان و ترەمپیش دەڵێت، گەمارۆی دەریایی بەردەوام دەبێت، بۆیە دانیشتنەکەی ئیسلام ئاباد بووەتە بڵقی سەرئاو و هێشتا دیار نییە ئاخۆ ترەمپ دەتوانێ بە زۆر و بە فشار بەرپرسانی ئێران قایل بکات بەدووبارە گفتوگۆکردن و رێککەوتن یان ئەوەتا جارێکی دیکە پێکهەڵدەپڕژێنەوە.

ترەمپ هێرشکردنە سەر ئێرانی دواخست؛

ترەمپ هێرشکردنە سەر ئێرانی دواخست؛ "لەسەر داوای پاکستان ئاگربەستمان درێژکردەوە"

ترەمپ ئامادەیە بەرپرسانی باڵای ئێران ببینێت

ترەمپ ئامادەیە بەرپرسانی باڵای ئێران ببینێت