رێگاى کەرکوک سلێمانیان گرت

قوتابیانى پۆلى 12 لە چەمچەماڵ گردبوونەوە؛ داوا دەکەن داخل بکرێن

964+

وریا فەتاح

ئێوارەى ئەمڕۆ، قوتابیانى پۆلى 12ـى ئامادەیى لە چەمچەماڵ، گردبوونەوە و رێگاى سلێمانى کەرکوکیان گرت، داوا کەمکردنەوەى مەنهەج و درێژکردنەوەى کاتى خوێندن دەکەن.

دانیار شڤان قوتابى پۆلى 12 بە 964ـى وت، وەک قوتابیانى پۆلى 12ـى ئامادەیى لە چەمچەماڵ گردبوونەوە و سێ داواکاریمان هەیە کە ئەمانەن:

یەکەم: دخول عام
دووەم: یان داخلبوون لە سێ بابەتەوە بکرێت بە چوار بابەت
سێیەم: درێژکردنەوەى کاتى تاقیکردنەوەکان و کەمکردنەوەى مەنهەج.

بەوتەى ئەو قوتابییە، دۆخى چەمچەماڵ جیاوازە و بەهۆى ئەو لافاوەى ئەمساڵ شارەکەى گرتەوە و دواتر بەهۆى راگرتنى دەوام، نەیانتوانیوە وەک شوێنەکانى تر بخوێنن.
ئەو قوتابیانە کە ژمارەیان نزیکەى 200 کەس دەبوو، ماوەیەک رێگاى کەرکوک سلێمانیان گرت، دواتریش لەسەر داواى بەڕێوەبەرى پەروەردەى شارەکە کە وتبووى لەگەڵ وەزیرى پەروەردە قسە دەکات، قوتابیان کۆتاییان بە گردبوونەوەکە هێنا.

قوتابیانی پۆلی 12 لە بەردەم وەزارەتی خوێندنی باڵا گردبو...

قوتابیانی پۆلی 12 لە بەردەم وەزارەتی خوێندنی باڵا گردبوونەوە