سوپای پاسداران: دەستمان بەسەر دوو کەشتیدا گرت کە سەربە ئیسرائیلن
سوپای پاسداران:
دەستمان بەسەر دوو کەشتیدا گرت کە سەربە ئیسرائیلن
964+
شۆڕش قادری
سوپای پاسداران دەڵێت، هێزەکانیان لە گەرووی هورمز دەستیان بەسەر دوو کەشتیدا گرتووە کە سەربە ئیسرائیلن.
فەرماندەیی هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، “هێزەکانمان لە گەرووی هورمز دەستیان بەسەر دوو کەشتیی (MSC-FRANCESCA) و (EPAMINODES) پەیوەندیدار بە رژێمی زایۆنیدا گرتووە کە بەبێ مۆڵەت ئاسایش و ئارامی دەریاوانیان خستبووە مەترسییەوە”.
دەشڵێت، “پشێوی نانەوە لە گەرووی هورمز هێڵی سووری ئێمە”.
ئەوەش دوای ئەوە دێت کە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لە گەرووی هورمز لانیکەم سێ کەشتی بارهەڵگر تەەیان لێکراوە.