چەند سەرچاوەیەک بۆ ئەکسیۆس:

“پاکستانی و ئەمریکییەکان چاوەڕێن رابەری ئێران بێدەنگی بشکێنێت”

شۆڕش قادری

کاربەدەستانی پاکستان و ئەمریکییەکان چاوەڕێن بەمزووانە رابەری ئێران بێدەنگی بشکێنێت.

ماڵپەڕی ئەکسیۆس لەزاری چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار بڵاویکردووەتەوە، بەرپرسانی پاکستان و ئەمریکا چاوڕێن موجتەبا خامنەیی رابەری تازەی ئێران لە یەک دوو رۆژی داهاتوودا بێدەنگی بشکێنێت و شەڕەکە دەستپێناکاتەوە تا ئەوکاتەی دۆناڵد ترەمپ هەموو بژاردەکانی دیکە تاقی دەکاتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ترەمپ پێیوایە لەڕووی سەربازییەوە هەموو ئەو شتانەی دەیهەوێت، بەدەستیهێناوە و دەیەوێت لەو شەڕە بکشێتەوە کە خەریکە بەهۆیەوە جەماوەرەکەی لەدەستدەدات.