لە بواری كارەباش رێكەوتوون
گه‌شتى ئاسمانى نێوان هه‌ولێر و ئورومیه‌ى ئێران دەكرێتەوە
964+
محەمەد فاتیح
به مه‌به‌ستى په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندیه‌كانى دراوسێیه‌تى و دۆستانه له سه‌ر بنه‌ماى ئاره‌زوومه‌ندانه بۆ به‌هێزكردنى چالاییه‌كانى نێوان پارێزگاى هه‌ولێرى پایتەختى هه‌رێمى كوردستان و پارێزگاى ئازه‌ربایجانى رۆژئاواى كۆمارى ئیسلامى ئێران له بواره‌كانى زانستى، دارایى، بازرگانى، وه‌به‌رهێنان و ره‌وشه‌نبیرى، ڕێککەوتنامەیەك له نێوان پارێزگاى هه‌ولێرى پایتەختى هه‌رێمى كوردستان و پارێزگاى ئازه‌ربایجانى رۆژئاواى كۆمارى ئیسلامى ئێران ئيمزا كرا.
پارێزگای هەولێر بڵاویكردەوە لە چوارچێوەى سێەمین کۆبوونەوەی هاوبەشی پارێزگا هاوسنوورییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران، هەریەک لە ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و جێگرى ڕەزا ڕەحمانى، پارێزگاری ئازربایجانی ڕۆژئاوا (ورمێ)، له دانیشتنێكدا له شارى سنه بە مەبەستی به‌رفراوان كردنى په‌یوه‌ندییه‌كان و به‌ره‌وپێشبردنیان، ڕێککەوتنامەكەيان ئيمزا كرد.
لە رێككەوتنەكەدا هاتووە هه‌ردوولا دوپاتیانكرده‌وه كه له داهاتوویه‌كى نزیك دا گه‌شته‌كانى راسته‌وخۆى ئاسمانى له نێوان هه‌ولێرى پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستان و شارى ئورومیه‌ى ئازه‌ربایجانى رۆژئاواى ئیران و به پێچه‌وانه‌وه ئه‌نجام بدرێت و دانیشتنێك بكەن بۆ رێكخستنی كاری بازرگانی نێوانیان.
بەپێی رێكەوتنەكە له سه‌ر دابین كردن و باشتر كردنى رێگا و بانه‌كانى نێوانیان كارى پێویست ئه‌نجام دەدەن و كۆمه‌لگه‌كانى حزمه‌تگوزارى پێشكه‌وتوو له سه‌ر رێگاى هامیلتۆن ( حاجى ئۆمه‌ران بۆ هه‌ولێر ) و له سه‌ر رێگاى ده‌روازه‌ى (ته‌مه‌رچین بۆ ئورومی) له لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌ره‌كانه‌وه دروست دەكرێن.
هەروەها لەسەر چەندین خاڵی تر و بواری دیكە رێكەوتن لەوانە له سه‌ر بابه‌تى كاره‌با له نێوان هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى ئیسلامى ئیران له حاجى ئۆمه‌ران، هه‌ردوولا رێكه‌وتن له زووترین كات دا لیژنه‌یه‌كى هونه‌رى و بسپۆرى دیارى بكرێت به مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌كانى هاوبه‌شى هونه‌رى و له ماوه‌ى سێ مانگ دا ئه‌نجامى كۆبوونه‌وه‌كان رابگه‌یێنن، لەگەڵ كردنه‌وه‌ى ده‌روازه‌ى سیده‌كان كێله‌شین.
رۆژیسێشەممە، 2025.5.20، پارێزگارەکانی هەرێمی کوردستان گەیشتنە سنە و لەلایەن پارێزگار و خەڵکی شارەکەوە پێشوازییەکی گەرموگوڕیان لێ‌کرا.
پارێزگارەکانی هەرێمی کوردستان بۆ کۆبوونەوەی ساڵانەی پارێزگا هاوسنورییەکانی هەرێم و رۆژهەڵاتی کوردستان چوونەتە سنە و سێ رۆژ لەوێ دەبن، پێشتر هەڤاڵ ئەبوبەکر بە 964ـی وتبوو، گفتوگۆ لەسەر پەیوەندییە کەلتووری و کۆمەڵایەتی و ئابووری و بازرگانی و زانستییەکان دەکەن.