گەڕەکانی دەورووبەری شەستی بێ ئاو دەبن
بۆری ئاوی دوکان – سلێمانی شکا
964+
شۆڕش قادری
بۆری ئاوی دوکان – سلێمانی شکا و زۆربەی گەڕەکانی دەورووبەری شەقامی 60 مەتری بێ ئاو دەبن.
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی چەند وێنەیەکی شکانی بۆرییەکەی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، بەیانی ئەمڕۆ شەممە 8.8.20206 بۆری ئاوی دوکان – سلێمانی هێڵی دوو لە ناوچەی قولەڕەیسی شکا.
ئاوی سلێمانی هۆکاری شکانی بۆرییەکە و وردەکاری زیاتری لەوبارەیەوە ئاشکرا نەکردووە، بەڵام بەپێی ئەزموونی پێشوو، لە دوای شکانی ئەو بۆرییە، زۆربەی گەڕەکانی سەنتەری شار و دەورووبەری شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود کە بە شەستی سلێمانی ناسراوە، بێ ئاو دەبن.