ئەمڕۆ 3000 تۆنی دەبرێتە بازاڕەکانی تورکیا

بەردەڕەش هەر پەتاتەکەی بەناوبانگ نییە پیازە سپییەکەشی داواکاری لەسەرە

فەرهاد حەسەن

بەردەڕەش هەر بەتاتەکەی بەناو و دەنگ نییە ئەوەتا پیازە سپییەکەشی داواکاری لەسەرە و بۆ دەرەوەی هەرێمی کوردستان رەوانە دەکرێت، بۆ ئەمەش بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی دهۆک دەڵێت، ئەمڕۆ کۆمۆانیایەک سێ هەزار تۆن پیاز لە بەردەڕەشەوە دەباتە ناو بازاڕەکانی تورکیا و پێشتر ئامادەکاری بۆ ئەم کارە کراوە.

باس لەوە دەکات، ئەم کارەی دەیکەن بۆ گەشەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ و دابینکردنی بازاڕ بۆ بەرهەمی ناوخۆیی و سەلماندنی کوالێتییەکەیەتی.

کشتوکاڵی دهۆک بێ ئەوەی ناوی کۆمپانیاکە باسبکات دەڵێت، وەکو ئەوەی پێشتر بۆ پەتاتە و ترێ و هەنگوین و بەرهەمەکانی دیکەی ناوخۆیی کراوە  ئاردنی ئەم پیازەش لە چوارچێوەی گرنگیپێدانی حکومەتی هەرێمە بە کەرتی کشتوکاڵ و هەناردەکردنیان بۆ وڵاتانی دەرەوە.