لەمڕۆ شەممەوە
لە هەولێر بتڵی غازی ژمارە هەشت کارا دەکرێت و حەوتیش بەکارایی دەمێنێتەوە
964+
فەرهاد حەسەن
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر راگەیەندراوێکی لە بارەی دابەشکردنی غازی ماڵان بڵاوکردەوە و ئاگاداری هاوڵاتیانی سنووری پارێزگاکەی کردووەتەوە کە لەمڕۆ شەممەوە، بتڵی غازی ژماره هەشت بە شێوەی کارتی ئەلیکترۆنی سووتەمەنی دەست بەکاردەبێت و دابەش دەکرێت.
دەشڵێت، لە هەمان کاتدا بتڵی غازی ژماره حەوت بە کارایی خۆی دەمێنێتەوە بۆ ئەوانەی تا ئێستا وەریان نەگرتووە.