پێشوازییەکی گەرموگوڕیان لێکرا

پارێزگارەکانی هەرێمی کوردستان گەیشتنە سنە

964+

شۆڕش قادری

پارێزگارەکانی هەرێمی کوردستان گەیشتنە سنە و لەلایەن پارێزگار و خەڵکی شارەکەوە پێشوازییەکی گەرموگوڕیان لێکرا.

وەک ئەوەی هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی، ئەمڕۆ، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە و بە بەشداریی سەرۆکی ژوورە بازرگانیی و پیشەسازییەکانی سلێمانی و هەولێر و دهۆک و هەڵەبجە و بەڕێوەبەری دەروازە هاوسنورییەکان بەرەو پارێزگای سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێکەوتوون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە فڕۆکەخانەی سنە، لەلایەن ئارش لەهۆنی پارێزگاری سنە و گەورە بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوە و خەڵکی شارەکەوە، پێشوازییەکی شایستەیان لێکراوە.

پارێزگارەکانی هەرێمی کوردستان بۆ کۆبوونەوەی ساڵانەی پارێزگا هاوسنورییەکانی هەرێم و رۆژهەڵاتی کوردستان چوونەتە سنە و سێ رۆژ لەوێ دەبن، پێشتر هەڤاڵ ئەبوبەکر بە 964ـی وتبوو، گفتوگۆ لەسەر پەیوەندییە کەلتووری و کۆمەڵایەتی و ئابووری و بازرگانی و زانستییەکان دەکەن.

پارێزگارەکانی هەرێم و رۆژهەڵاتی کوردستان لە سنە کۆدەب...

پارێزگارەکانی هەرێم و رۆژهەڵاتی کوردستان لە سنە کۆدەبنەوە