لە سروشتە جوانەکەی بارزان

کۆمەڵێک داربەڕووی نازدار و 10 دۆنم پوش و پاوان سووتا

شۆڕش قادری

ئاگر لە سروشتە جوان و دڵڕفێنەکەی بارزان لە نزیک گوندی شانەدەر بەربوو و ژمارەیک داربەڕووی باڵابەرز و نزیکەی 10 دۆنم پوش و پاوان سووتا.

بەتالیۆنی ژینگەپارێزی بارزان ڤیدیۆی ساتی کوژاندنەوەی ئاگرەکەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، بە هاوکاری خەڵکی ناوچەکە و تیمەکانی بەرگری شارستانی مێرگەسۆر و بلێ ئاگرەکەیان کوژاندووەتەوە.