"20 ساڵە بووینەتە ناوەندێکی ئەکادیمی"

31 توێژینەوەی ماستەر و دکتۆرا لەسەر پارچە شوێنەوارییەکانی مۆزەخانەی سلێمانی ئەنجامدراوە

فەرهاد حەسەن

مۆزەخانەی سلێمانی دەڵێت، ماوەی 20 ساڵە بوونەیە ناوەندێکی ئاکادیمی و لە 31 توێژینەوە سوود لە پارچە شوێنەوارییەکانیان وەرگیراوە بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەکانی ماستەر و دکتۆراکان.

بەپێی ئەو لیستەی مۆزەخانەی سلێمانی لە ساڵی 2006 ەوە تاوەکو ئەمساڵ 2026 پارچە شوێنەوارەکانیان لەلایان 31 مامۆستا و خوێندکار و پسپۆڕی زانکۆوە بوونەتە سەرچاوەیەکی گرنگی زانستی و بەشێک لە توێژینەوەکانیان لەسەر دەقە مێخییەکان، دراو، گڵین، شووشە، مۆرى رووتەخت و مۆرى لوولەیى و جێ مۆر و کانزا ئەنجامداوە.

مۆزەخانە دەڵێت، ئەمە نیشانەی ئەوەیە کە مۆزەخانەی سلێمانی تەنیا شوێنی پاراستن و هەڵگرتنى پارچە شوێنەوارییەکان نییە، بەڵکو سەرچاوەیەکی زیندووی زانست و ناوەندێکی گرنگی ئەکادیمییە بۆ توێژەران.