دوێنێ شەو چی روویدا؟

لە رووداوە ناخۆشەکەی باڵەکایەتییەوە تا رێککەوتنە سەربازییە گەورەکەی ناوچەکە

ژووری هەواڵ

لە رووداوە ناخۆشەکەی باڵەکایەتییەوە تا رێککەوتنە سەربازییە گەورەکەی ناوچەکە؛ گرنگترین هەواڵەکان شەوی رابردوو؛

📌شەوی رابردوو پیکابێک بە هەشت سەرنشینەوە کە هەموویان ئەندامانی یەک خێزانن، لە نزیک گوندی گرتک سەربە ناحیەی سمیلان لە دەڤەری باڵەکایەتی وەرگەڕا کە بۆ کاری کشتوکاڵی چووبوونە ئەو ناوچەیە، بەهۆیەوە دوو گەنج گیانیان لەدەستدا.

📌حەسەن رەشانی؛ شمشاڵژەن بەهۆی نەخۆشییەوە و لە تەمەنی 73 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

📌ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق رایگەیاند، ژمارەیەک فەرمانبەری شارەوانی و دەڵاڵ لە شاری ناسریە دەستگیرکران، تۆمەتباران مۆر و بەڵگەنامەی ساختەیان بۆ دابەشکردنی زەوی بەکارهێناوە.

📌مەسعود پزیشکیان؛هەرچەندە دیدگای جیاواز لە ناوخۆی ئێران هەیە بەڵام هیچ ناکۆکییەک لە نێوان حکومەت و هێزە چەکدارەکانیاندا نییە

📌دەستەی پەخشی ئیسرائیلی: ئەمریکا پەستان دەخاتە سەر ئیسرائیل بۆ دەستپێکردنی ئاگربەستێک بۆ ماوەی دوو هەفتە لە غە*ززە، بەمەبەستی جێبەجێکردنی پلانی چەکداماڵینی حە*ما*س.

📌سکای نیوز؛ هێزەکانی بەرگری یەمەن و حوس*ییەکان لە باشوری پارێزگای حودەیدە بووە شەڕیان و یەکتریان تۆپباران کرد.

📌نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یەمەن: بەردەوامی و پەرەسەندنی گرژییەکان لە یەمەن راکێشانی وڵاتەکەیە بەرەو رووبەڕووبوونەوەیەکی هەرێمی فراوانتر.

📌سعودیە، تورکیا و پاکستان رێککەوتننامەیەکی بەرگرییان ئیمزا کرد، بەپێی رێککەوتنەکە، هەر هێرشێک بۆ سەر یەکێک لەم سێ وڵاتە، وەک هێرش بۆ سەر هەرسێکیان تەماشا دەکرێت و بەکۆمەڵ وەڵام دەدرێتەوە.

📌وەزارەتی ناوخۆی ئیسپانیا: سه‌پاندنی رێکار و سنووردارکردن لەسەر سنوورەکانی لەگەڵ ئیتالیا، وەک وەڵامێکە بۆ ئیتالیا.

📌بەرپرسێکی ئەمریکی: گەمارۆی سەر بەندەرەکانی ئێران هەڵدەگرین تەنیا دوای راگەیاندنی رێککەوتنێک کە دەستپێکردنەوەی جووڵەی دەریایی بازرگانی بەبێ ئاستەنگ مسۆگەر بکات.

📌رۆیتەرز لە سەرچاوەیەکی بەرپرسی ئەمریکییەوە: پێشکەوتن لە دانوستانەکانی نێوان عومان و ئێران سەبارەت بە گەرووی هورمز بەدیهاتووە و چاوەڕوان دەکرێت بەم زووانە بگەینە رێککەوتن.

📌ئەسۆشیەیتد پرێس: گرووپە چەکدارەکانی عێراق بڕیاریان دا وەڵامی سەربازیی خۆیان بۆ سەر ئەمریکا و عەرەبستانی سعودیە دوابخەن.

📌رۆیتەرز: ئیسرائیل و ئەمریکا فەرەنسایان لە لیستی ئەو وڵاتانە دوورخستووەتەوە کە پێشنیاز کرابوون بۆ پشتڕاستکردنەوەی چەکداماڵینی ح*یزب*وڵڵا.

📌وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا: سزای دارایی بەسەر چەند سەکۆیەکی دراوی دیجیتاڵیدا سەپاند کە بە رێگەی نایاسایی پارە بۆ سوپای پاسدارانی ئێران دابین دەکەن.