حەسەن رەشانی شمشاڵژەن کۆچی دوایی کرد
دیارییەکەی قاڵە مەڕە لە پێنجوێن بێدەنگ بوو
964+
شیرین ساڵح
حەسەن رەشانی شمشاڵژەن کۆچی دوایی کرد و دیارییەکەی قاڵە مەڕە لە پێنجوێن بێدەنگ بوو.
مام حەسەن خەڵکی گوندی رەشانی ناوچەی پێنجوێنە و یەکێکە لە کۆنترین شمشاڵژەنەکانی کوردستان.
59 ساڵ شمشاڵی ژەنیوە، شمشاڵەکەی لە دار دروستکرابوو و دیاری قالە مەڕە بوو.
مام حەسەن سەرسامی شمشاڵژەنینی قالە مەڕە بووە، سەر و سیمایەکی جوانی هەبوو و 43 ساڵ دەستکاری ریشی نەکرد.
ئەمڕۆ هەینی 7.8.2026 حەسەن رەشانی شمشاڵژەن بەهۆی نەخۆشییەوە و لە تەمەنی 73 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.