بە نزیکبوونەوەی ئێران و ئەمریکا

نرخی نەوت رووی لە بەرزبوونەوە کردەوە

964+

شۆڕش قادری

دوای هێوربوونەوەی گرژییەکان لە گەرووی هورمز و نزیکبوونەوەی ئەمریکا و ئێران بۆ رێککەوتن، نرخی نەوت بەرزبووەوە و ئەمڕۆ هەر بەرمیلێک لەسەرووی 83 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمڕۆ شەممە 8.8.2026 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 83 دۆلار و 53 سەنت دیاری کراوە و نرخەکەی بەراورد بە دوێنێ شەو بەڕێژەی 1.29٪ بەرزبووەتەوە.

هەروەها یەک بەرمیل نەوتی سووکی تەکساس بە 78 دۆلار و 18 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و ئەویش نرخەکەی بەڕێژەی 1.15٪ بەرزبووەتەوە.

ئەم بەرزبوونەوەیەی نرخی نەوت دوای ئەوە دێت کە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لەزاری بەرپرسانی باڵای ئەمریکاوە بڵاویکردەوە، پێشبینی دەکەن بەمزووانە لەسەر گەرووی هورمز لەگەڵ ئێران بگەنە رێککەوتن.