فڕۆکەیەیکی جەنگی ئەمریکا چاودێری هاتوچۆی کەشتییەکان لە ئاوەکانی نزیک ئێران دەکات – وێنە؛ سێنتکۆم
گەمارۆی دەریایی هێشتا بەردەوامە
سێنتکۆم: رێڕەوی 51 کەشتیمان لە ئاوەکانی نزیک ئێران گۆڕیوە
شۆڕش قادری
فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند، رێڕەوی 51 کەشتیان لە گەرووی هورمز گوڕیوە و دوو کەشتیشیان بە ئامانج گرتووە.
سێنتکۆم لە دوا پۆستی خۆیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردووەتەوە، هێزەکانیان بە باشی چاودێری گەمارۆی دەریایی سەر بەندەرەکانی ئێران دەکەن و لە سەرەتا دەستپێکردنی گەمارۆکە تاوەکو ئێستا رێڕەوی 51 کەشتیان لە ئاوەکانی نزیک ئێران گوڕیوە و دوو کەشتیشیان بە ئامانج گرتووە، دەستیان بەسەر دوو کەشتی دیکەشدا گرتووە.
ئەوەش لەکاتێکدایە رێککەوتنی ئێران و عومان لەسەر پرسی گەرووی هورمز نزیکە و ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزیش لەزاری کاربەدەستانی ئەمریکا بڵاویکردەوە، هەرکات رێککەوتن بۆ دەستپێکردنەوەی هاتوچۆی کەشتییەکان لە گەرووی هورمز بەبێ بەربەست راگەیەنرا، ئەوا واشنتنیش گەمارۆی دەریایی سەر بەندەرەکانی ئێران هەڵدەگرێت.